بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ شەممە، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى پێشکەش کردنى وتارێک لە لوتکەى بەغدا ئاماژەى بەوە کرد، داوایان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کردووە کە پشتیوانى لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بکەن کە لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
کازمی وتیشى "پێویستە خاکی عێراق بۆ ململانێى هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەکارنەیەت و نەبێتە هەڕەشەیێک بۆ سەر هیچ لایەنێک".
سەرۆکوەزیرانى عێراق روونیکردەوە کە گەلی عێراق بەهاوکاری نێودەوڵەتی بەسەر رێکخراوی داعشدا سەرکەوتووە و ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەوان بەڵێنیان بە گەل داوە جارێکی تر رۆڵ بۆ عێراق بگێڕنەوە.
سەرچاوە: NRT
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment