سەرۆکی فەڕەنسا لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی دیدار دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی لێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی كۆ ده‌بێته‌وه‌.

کوردپرێس:

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ماكرۆن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گاته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێشوازیی لێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌.

دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ ماكرۆن له‌ هه‌ولێره‌وه‌ سه‌ردانی مووسڵ بكات.

له‌ مووسڵ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ كاریگه‌ره‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و پشتیوانی بۆ كریستیانه‌كان ده‌رده‌بڕێت و دواتر سه‌ردانی مزگه‌وتی وێرانكراوی "نوری" ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی ئه‌لیزێ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا، كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ماكرۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ لوتكه‌ییه‌كه‌ی به‌غدا به‌شداری ده‌كات.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پادشای ئوردن، له‌ لوتكه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پادشای سعوودییه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماكرۆن له‌و سه‌ردانه‌دا باس له‌ پرسه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ره‌وشی ئه‌فغانستان بكات، هه‌روه‌ها باسی ده‌ستگیركراوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كانی داعش و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و پرسی مافه‌كانی ژن به‌شێك ده‌بن له‌ گفتوگۆی ماكرۆن و به‌رپرسانی عێراق.

News Code 3192

Your Comment

You are replying to: .
captcha