کوردپرێس:
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ماكرۆن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌گاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت و له‌گه‌ڵ بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره ماكرۆن له هه‌ولێره‌وه سه‌ردانی مووسڵ بكات.
له مووسڵ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان كۆده‌بێته‌وه و پشتیوانی بۆ كریستیانه‌كان ده‌رده‌بڕێت و دواتر سه‌ردانی مزگه‌وتی وێرانكراوی "نوری" ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی ئه‌لیزێ بڕیاره كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی هه‌رێمایه‌تی به‌غدا، كه بۆ پشتیوانی له سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ماكرۆن، یه‌كه‌م سه‌رۆكی وڵاتێكی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه له كۆبوونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی به‌غدا به‌شداری ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر و شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پادشای ئوردن، له لوتكه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پادشای سعوودییه به‌شداری ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ماكرۆن له‌و سه‌ردانه‌دا باس له پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و ره‌وشی ئه‌فغانستان بكات، هه‌روه‌ها باسی ده‌ستگیركراوه فه‌ره‌نسییه‌كانی داعش و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و پرسی مافه‌كانی ژن به‌شێك ده‌بن له گفتوگۆی ماكرۆن و به‌رپرسانی عێراق.
Your Comment