پارتی و حیزبی دەعوە لەبارەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دەعوە راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوایان کردووە، هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

کوردپرێس:

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دەعوەی ئیسلامیدا هاتووە، "لە چوارچێوەی پەیوەندیی برایەتیی نێوان حیزبی دەعوەی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان. شاندێکی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوە بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە".

بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکە، گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر و ئاڵنگارییەکان کە رووبەڕووی پرۆسەی سیاسی دەبنەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خراوەتە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو، هەردوولا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دووپاتکردەوە کە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی بۆ دیاریکراوە، داوای |گەرەنتیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئازاد و پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە" دەکەن.

هەروەها جەختیانکردەوە لە دابین کردنی "ژینگەیێکی ئارام بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و پاراستنی دەنگی هاووڵاتییان لە یاریپێکردن و ساختەکاری و رێزگرتن لە ئیرادەی گەل" کردووەتەوە.

News Code 3187

Your Comment

You are replying to: .
captcha