بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەى سەردانی کردنی بۆ وڵاتى کوێت رایگەیاند، بەڵێننامەیێکى گشتى چاکسازی دەخەینەروو بۆ ئەوەى وەک پرەنسیپی بنەڕەتی لەوڵاتدا پشت بە بەندەکانی ببەسترێت.
کازمی ئاماژەی بەوەش دا، لەپێشینەی کارەکانیان گەیاندنی وڵاتە بە لەنگەری ئارامی و گەڕاندنەوەى خێر و خۆشی بۆى.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و بواری دواخستنی نادرێت.
لێدوانەکەى کازمى لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و بەو مەرجە بەشدار دەبێت کە دروابخرێت
بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت و پەرلەمانیش رایگەیاندووە، کە سێ رۆژ بەر لە هەڵبژاردن خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment