کوردپرێس: میدیاکانی هەرێمی کوردستان لەوان ڕووداو و ئێن ئاڕ تی بڵاویان کردەوە کە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە و ئەو زەنگە بۆ تاقیکردنەوەی رادارەکانە.
لەکاتی ئاگادار کردنەوەکە داوا لە هاوڵاتیان کراوە لە پەنجەرە و دەرگای ماڵەکانیان دوور بکەونەوە و ترسی لە دڵی هاولاتیانی نزیک کونسوڵخانەکە داناوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە کە ئەگەر ئەو زەنگە بۆ تێستی بێت ئەوا پێویست ناکات بە ماڵەکان بوترێت کە لە پەنجەرەی ماڵەکانیان دوور بکەونەوە، ئەوەش ترس و دووسڵی لای هاوڵاتیان دروست کردووە.
رووداو وتیشی، زەنگەکە ماوەی 27 خولەک بەردەوام بووە و بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بووە.
لەوبارەیەشەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر باسی لەوەکردووە، هیچ مەترسییەکیان لەسەر نییە و گەشتەکانیان ئاساییە.
ئێن ئاڕ تی روونیشیکردەوە، کە چەند هێزێکی پۆلیس لەو ناوچەیە دەسوڕێنەوە و هێشتاش هیچ لایەنێک بە فەرمی لێدوانی لەبارەی ئەو زەنگەوە نەداوە و هیچ راگەیاندراوێکیش نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment