حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان واده‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می دیاری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا رۆژی 15ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ کۆنگره‌ی حه‌وته‌می ئه‌نجام بدات.

کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، له‌میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود باسی له‌ بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کردووه‌، به‌تایبه‌تی بارودۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌که‌، باس له‌ ئاماده‌سازیه‌کان کرا بۆ کۆنگره‌ی حه‌وته‌م بڕیاردرا له‌ 15ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2021 کۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ته‌ندروستی و سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستاندا.

له‌ به‌شێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، ئاماژه‌ی به‌ ئاماده‌سازیه‌کان کردوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و رایگه‌یاندووه‌، "سه‌ره‌ڕایی بوونی تێبینی له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌کان زیادکردنی بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌ر ئاستی پارێزگاکان بۆ چه‌ند بازنه‌یێک که‌ ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مینجاره‌ ئه‌و شێوازه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ زیانیش بۆ هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی کورسیه‌کانی کۆتایی دێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3132

Your Comment

You are replying to: .
captcha