وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هەرێم په‌خشی پێنج كه‌ناڵی لۆكاڵی ڕاگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی رێنماییه‌كانه‌وه‌ بڕیار دراوه‌ به‌داخستنی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كانی ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كه‌ واژۆی شێروان عه‌ولا خورشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتوه‌، دوای چه‌ندینجار ئاگاداركردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كانی (ته‌سه‌وف، خێزان، ئاسمان، ڕۆژ، داهێن) و سه‌رپێچیكردنی ڕێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی خێرخوازی، پاڵپشت به‌ مادده‌ی پێنجه‌م له‌ خاڵی دوه‌م بڕگه‌ی (ا) له‌ رێنماییه‌كانی ژماره‌ یه‌كی ساڵی 2014 (رێكخستنی فریكوێنسی سپه‌یس له‌ هه‌رێمی كوردستان) بڕیاردرا به‌خشه‌كانیان رابگیرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، "ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌"، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كان دیارینه‌كراوه‌.

News Code 3092

Your Comment

You are replying to: .
captcha