کوردپرێس:
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەمە 12ی ئابی 2021، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەنگاوەکانی بەنێوەدەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ و ڕێکار و بەربەستەکانی ئەو پرسە، شاندێکی لێكۆڵیاری حکوومەتی عێراق بە یاوەریی بەرپرسانی ئیدارەی ڕاپەڕین، سەردانی مەرزی کێلێیان کرد.
دەربارەی شاندەكە و ئامانجی سەردانەكەیان، بەکر بایز قائیمقامی پشدەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” شاندەكە بە نوێنەرایەتیی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەری گومرگ، نوێنەری دەستەی دەروازە سنوورییەكان، نوێنەری هەواڵگریی حکومەتی عێراق و بەڕێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی، هاتوون”.
وتیشی: “ئامانجی سەردانەكە، لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لەو ھەنگاوانەی نراون لەبارەی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێوە.
Your Comment