کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا 11.660 (یازده هه‌زار و شه‌شسه‌د و شه‌ست) پشكنینی كۆرۆنا پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 1632 (هه‌زار و شه‌شسه‌د و سی و دو) توشبو تۆماركراون.
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 1204 (هه‌زار و دوسه‌د و چوار) توشبو چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 14 (چوارده) كه‌سیش مردون، 4 (چوار) كه‌سیان له هه‌ولێر، یه‌ك كه‌سیان له سلێمانی، 8 كه‌س (هه‌شت) له دهۆك و كه‌سێكیشیان له راپه‌ڕین بو.
به‌گوێره‌ی ئاماری سێشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆی12.155 (دوازده هه‌زار و سه‌د و په‌نجا و پێنج) پشكنینی كۆرۆنا، 2069 (دو هه‌زار و شه‌ست و نۆ) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 976 (نۆسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش) تووشبوو چاك بوونه‌وه، 19 (نۆزده) تووشبووش مردن.
Your Comment