شاندێکی باڵای سوپای عێراق گه‌یشته‌ پارێزگای نەینەوا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بە یاواریی شاندێکی باڵا، گەیشتە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، فەریقی یەکەم روکن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بە مەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی نەینەوا، گەیشتووەتە پارێزگاکە.

ئاماژەیان بەوەیش داوە کە سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، لە میانی سەردانەکەی بۆ نەینەوا، ھێزە ئەمنییەکانی لە پارێزگاکە بەسەر کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3035

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha