بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا له عێراق کرد و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی وێڕای به‌خێرهێنان، هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رکی تازه‌یدا له عێراق بۆ باڵیۆزی نوێی بریتانیا خواست و هه‌مو هاریکاری و پشتگیرییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌ی دووپات کرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بریتانیا و فراوان کردنی بواره‌کانی هاریکاری و هاوبه‌شیی نێوانیان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق، دۆخی ئه‌منی و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و کرده‌وه‌کانی تیرۆرستانی داعش، ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق، هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان، دوایین دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای کۆڤیدـ19 و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له عێراق و بەریتانیا، تاوتوێ کران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بەریتانیا کرایه‌وه، ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا بریتانییه‌کان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان خرایه به‌ر باس".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، دیالۆگی ستراتیژیی عێراق-ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندییه‌کانی ھه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، پرسی سووریا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که مێل سمارت کونسوڵی گشتیی بەریتانیا به‌وه‌کاله‌ت له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی سیاسی و سه‌ربازیی بەریتانی، ئاماده‌ی بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment