وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ لابردنی ته‌واوی كێشه‌ و به‌ربه‌سته‌ ته‌كنیكی و داراییه‌كان و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ میانەی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: "به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ئاماده‌ین كێشه‌ ته‌كنیكی و به‌ربه‌سته‌ داراییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی سامانی نیشتمانی كه‌ موڵكی گه‌لی عێراقه‌".

وه‌زیری نه‌وتی عێراق خوازیاریشە‌ كه‌ لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ له‌ گفتوگۆی جددی بكرێته‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و خزمه‌ت كردنی خەڵکی عێراق.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و كردنه‌وه‌ی ئاسۆیه‌كی نوێ له‌ په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ کردوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3021

Your Comment

You are replying to: .
captcha