بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، هێزی ئەرکە هاوبەشەکانی ئۆپراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین و هێزی ئاسۆ OTH کۆتایی بە ئەرکەکانی لە عێراق هێنا و گەڕایەوە بۆ بنکە سەرەکییەکەی خۆی لە بنکەی سەربازی بورینگ لە وڵاتی کوەیت.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هێزی OTH بەشێوەیێکی ئاسایی لە هەلیکۆپتەری جۆری CH-47 و Chinook و بەتالیۆنێکی پیادە پێکهاتووە کە بەردەوام ٢٤ کاتژمێر لە ئامادەباشیدان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکە بەردەوام لە ئۆتۆمبێلەکانیاندان و لە کەمترین ماوەدا ئەرکەکەیان بەتەواوەتی ئەنجام دەدەن.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتوویشە، هەرکات پێویست بکات، هێزی ئاسۆیی OTH لە ناوچەکانی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکان ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە ئامانجی پشتیوانی کردنی هێزەکانی دیکە و بۆردوومان لە رێگەی هێزی ئاسمانی و لە ئەستۆگرتنی ئەرکی پاراستنی هێزەکان بە گشتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment