کوردپرێس:
بەپێی راگەیەنراوێكی دژە تیرۆری كوردستا، "گرووپێك لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیك گوندی كەندار لەسەر رێگەی مەخموور بازگەیێک دادەنێن و دوو كەس بریندار دەكەن و ژمارەیەك كەسی دیكەش دەستگیر دەكەن".
بەپێی زانیارییەكان داعش نۆ كەسی رفاندووە، كە دواتر چوار كەسیان ئازاد كراون و هێشتا پێنج كەسیان، كە دووانیان كوردن و سیانیان عەرەبن لەلای چەكدارانی داعشن.
رووداوەكە لە ناوچەیەك روویداوە كە هیچ هێزێكی سوپای عێراق و پێشمەرگەی تێدا نییە و چەند رۆژێك پێش ئێستاش هەر لەو ناوچەدا چەكدارانی داعش دوو تاوەری كارەبایان تەقاندبوەوە.
Your Comment