نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى ئێراندا كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سێزدەهەمین سەرۆکی دەوڵەتی ئێراندا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه ٢٠٢١/٨/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تاران به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازه‌ی كۆمارى ئيسلاميى ئێران به‌ڕێز ئیبراهیم ڕه‌ئیسی- دا كرد كه له ئه‌نجومه‌نى شووارى ئێران به‌ڕێوه چوو.

هه‌ر له ميانى سه‌ردانه فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ تاران، بڕيار وايه ئەمڕۆ هه‌ينى 2021/8/6 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.

نێچيرڤان بارزانى پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشەممە به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌يشتبووه تاران كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2985

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha