بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئه‌م ئاگره‌ی ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆی خێرایی باوه، تا دێت زیاتر ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌کانیش به به‌کارهێنانی چه‌ندین ئامێر و ئامرازی تایبه‌تمه‌ند له ئاسمان و زه‌مینه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌که ته‌نه‌شه نه‌ستێنێت بۆ ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوون.
تیمه‌کان به به‌کارهێنانی ژماره‌یه‌کی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن، ئۆتۆمبێلی ئاوی قهتیسکراو و تانکه‌ری ئاو، هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له‌وه بگرن ئاگره‌که ته‌شه‌نه بستێنێت بۆ باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی وێستگه‌که، یه‌که‌کان و دامه‌زراوه‌کانی.
کارمه‌ندانی وێستگه‌که له ئێواره‌ی دوێنێوە گواستراونه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام، مادده سوتێنه‌ره‌کان و ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ته‌قنه‌وه له وێستگه‌که هێندراونه‌ته ده‌ره‌وه.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌کی ئۆره‌ن که نزیکه‌ی یه‌ک کیلۆمه‌تر له وێستگه‌که‌وه دوورن، به‌شێوه‌یێکی کۆنترۆڵکراو له ناوچه‌که دوور ده‌که‌ونه‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا، زیاتر له ٣٠٠ هاوڵاتی له رێگای که‌شتیی رزگارکردنی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی که‌ناراوه‌کان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری کروایس پۆرت کران له قەزای بۆدروم.
کارەکان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرە بەردەوامە کە لە دارستانی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی تورکیا کەوتووەتەوە. لە بەشێک لە دارستانەکان دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، دووبارە بەهۆی توندەباوە سەرلەنوێ هەڵگیرسایەوە.
ئاگرەکە کە مەترسی لەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون دروستکردووە، هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی درێژەی هەیە.
موراد کوروم وەزیری ژینگەى تورکیاش دەڵێت، بەهۆى ئاگرى دارستانەکانەوە ٧٢٢ هاوڵاتی برینداربوون، کە چاره‌سه‌ری پزیشکیی ٧٠٨ کەسیان کراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەش باس لەوەدەکات، ١٨٧ ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستا ١٥ ئاگریان کۆنترۆڵ نەکراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment