کوردپرێس:
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، "3/8/2021 یادی حەوتەمینی رۆژێکی رەشی ئەو لادەر و شێتانە بو، کەتێیدا ناشیرینترین تاوانیان تۆمارکرد دژ بە مرۆڤ و دژ بەهاوڵاتیانی ئێزدی شنگال، بەوەی پەلاماری ئەو خەڵکەیاندا و قەتڵوعامیان کردن، هەروەها ژن و مناڵیان بەکۆیلە برد".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "داعش بەم تاوانە رەشە سەلماندی کەچەند دژە بەئیسڵام ومسوڵمانان.!"
چەکدارانی داعش لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا هێرشیانکردەسەر شنگال و دەوروبەری، لەئەنجامیشدا شەش هەزار و 417 ئێزدییان رفاند، تاوەکو ئێستاش نزیکەی سێ هەزار و 550 کەسیان رزگارکراون و نزیکەی 2770 کەسی دیکەشیان شوێن بزرن.
Your Comment