کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، ڕۆژی چوارشه‌ممه 21ی تەمووزی 2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كيرياكۆس ميتسۆتاكيس سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجامدا و تيايدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ يۆنانيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دواخرا
سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان داواى لێبوردنى كرد كه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان دواخرا و ويستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه له كاتێكى گونجاوى داهاتودا نيشان دا.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عيراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوانيان بو.
Your Comment