فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە بارەی گەشت كردنەوە روونكردنەوەیێک بڵاو دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە روونكردنەوەیێكدا پابەندی خۆی بە جێبەجێ كردن رێنماییەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دووپات دەكاتەوە و رایگەیەنێت، چوون و هاتنەوە لەسەفەر بۆ هەرێمی كوردستان لە ژێر رێنماییەكان دەبێت.

کوردپرێس:

لە راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هاتووە: "لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید 19 و بوونی رێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیار كردنی زۆری هاوڵاتیان هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پابەندی جێبەجێكردنی رێنمایەكانی لیژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی كۆرۆنایە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رۆشتن یان هاتنەوە لەسەفەر لەژێر چاودێری تیمەكانی تەندروستی".

دەشڵێت: "لێرەدا جەخت دەكەینەوە كە كۆمپانیاكان بەرپرسن لەهەر رێنمایەك كە جێبەجێبكرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە هاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم ئاگادار بكەنەوە لە هەر رێنمایەك یان رێگریەك كە دروست دەبێت لە كاتی سەفەر كردنیاندا بۆیە بە باشمان زانی دوبارە رێنمایەكان بخەینەوە بەر چاوی ھاوڵاتیان".

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتی سەفەر كردنی هاووڵاتیی پێویستە پشكنینی كۆڤید 19ی كردبێت و بە «negative» دەرچوبێت پێش كەمتر لە 72 كاتژمێر جا ڤاكسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆكەخانە ھیچ پاساوێك قبوڵ ناكات بەوەی هاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە هاتبێتەوە رێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆكەخانە نییە.

هەر وەك ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو ھاووڵاتییەی بەڵگەی پشكنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردوو ژەمی ڤاكسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی كوردستان دەبێت.

News Code 2789

Your Comment

You are replying to: .
captcha