كاركردن له‌به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى حكوومه‌تى هه‌رێم فه‌رمانێكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرا ده‌كات بۆ سه‌رله‌نوێ كاركردنه‌وه‌ له‌و به‌نداوانه‌ى كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه‌، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ورده‌كاریی بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ بارزانى بڕیارى له‌سه‌ر داوه‌.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ى نووسراوێكى د.ئومید سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت فه‌رمانیكردوه‌ به‌خه‌رجكردنى بڕى 13 ملیارو 40 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی دروست کردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینەو قۆناغ.

له ‌لایێكى دیكه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ‌و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ‌و سەرچاوەکانی ئاوه‌ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی ‌و ئاراستەکردنی پاکێجی پێشنیاز و چارەسەری‌و داواکاریەکان بۆ بەردیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

News Code 2772

Your Comment

You are replying to: .
captcha