سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە

بەشی جیهان- کۆشکی سپی رایدەگەیەنێت، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێکی کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی 26-7-2021 لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆ دەبنەوە.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەی کازمی و بایدن بریتییە لە رێککەوتننامەی ستراتیژیی بەغدا - واشنتن و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، پتەو کردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ئەمنی و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ شتکهێنانی تەواوەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دوو تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha