قوباد تاڵە‌بانی لەسەر داخستنی چەند میدیایەك لە سلێمانی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەری لە سلێمانی دروست نابێت ئەو كەناڵ و پەیجانەی داخراون، كارمەندەكانی نە نانبڕاو دەبن نە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

کوردپرێس:

كاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان كرد.

لە بارەی مەبەستی سەردانەكەیانەوە نوسیویەتی: مەبەستی سەردانەكە بۆ گفتوكۆكردن بوو لە رەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادی وتن و بڵاوكردنەوە.

وەك كاروان ئەنوەر بڵاویكردوەتەوە، قوباد تاڵەبانی، دڵنیایی تەواوی پێداون كە بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ رۆژنامەنووسێكیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت، لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەندێك كەناڵ و پەیجی دیاریكراو داخراون، كارمەندةكانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەركردن دەبن.

لەدوای دروستبونی گرژیەكانی نێوان هاوسەرۆكانی یەكێتی، كەناڵی ئای پڵەسی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی دەستی بەسەردا گیراو و كۆمەڵێك سایتی نزیك لە ناوبراو داخران.

News Code 2753

Your Comment

You are replying to: .
captcha