له‌به‌رامبه‌ر ناردنى شایسته‌ داراییه‌کانى هه‌رێم ئاماده‌ین له‌50% داهاتى خاڵه‌ سنوریه‌کان‌ بده‌ینه‌ به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هه‌رێمى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند ڕۆژێکى که‌مى دیکه‌ چاوه‌ڕوانى به‌غدا ده‌که‌ن بۆ ناردنى پاره‌که‌، وته‌بێژى حکوومەتیش ده‌ڵێت:"به‌غدا پاره‌که‌ بنێرێت‌و نه‌ینیرێت، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شکردنى موچه‌ ده‌کرێت".

کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه‌ جووتیار عادل وته‌بێژى حکوومەتى هه‌رێم ئاشکرای کرد، "به‌مزوانه‌ مووچه‌ دابه‌ش ده‌کرێت ‌و هه‌موو هه‌وڵێکیشمان خستۆته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ش له‌کۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردووى حکوومەت هه‌موو ئه‌گه‌رێک باس کراوه‌".

له ‌لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى پارتى، وته‌بێژى حکوومەتى هه‌رێم وتى: "ئێمه‌ نامه‌یه‌کمان ئاراسته‌ى به‌غدا کردووه‌ و چه‌ند ڕۆژێکى که‌م چاوه‌ڕێده‌که‌ین بزانین به‌غدا پاره‌که‌ ده‌نێرێت یان نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرێت یان نا، ئێمه‌ مووچه‌ دابه‌ش ده‌که‌ین".

ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد، "ئاماده‌ین له‌50% داهاتى خاڵه‌ سنووریه‌کان ‌و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌ش بده‌ینه‌ به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ر ناردنى شایسته‌ داراییه‌کانى هه‌رێم بۆ مووچه‌".

جووتیار عادل ئه‌وه‌شى وت: له‌ئه‌گه‌رى ناردنى وه‌فد بۆ به‌غدا، هه‌ر هه‌مان وه‌فد ده‌چێته‌ به‌غدا که‌ قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، چوونکه‌ وه‌فدێکى سه‌رکه‌وتوو بووه‌ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانیشى هه‌یه‌ بۆ بڕیاردان، هه‌ر ئه‌و وه‌فده‌ش گه‌یشته‌ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ئه‌وه‌یان تێکدا و نه‌یانهێشت ڕێکه‌وتنه‌که‌ سه‌ربگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 275

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha