کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه 11209 (یازده هه‌زار و دوسه‌د و نۆ) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 1307 (هه‌زار و سێسه‌د و حه‌وت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 828 (هه‌شتسه‌د و بیست و هه‌شت) تووشبوو چاك بونه‌وه، 7 (حه‌وت) تووشبووش مردوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا11209 (یازده هه‌زار و دوسه‌د و نۆ) پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 1307 (هه‌زار و سێسه‌د و حه‌وت) توشبو تۆماركراون.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، 828 (هه‌شتسه‌د و بیست و هه‌شت) توشبو چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 7 (حه‌وت) كه‌سیش مردون، 2 (دو) كه‌سیان له هه‌ولێر، 3 (سێ) كه‌سیان له سلێمانی، یه‌ك له دهۆك و یه‌كێكیشیان له گه‌رمیان بوو.
Your Comment