بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێدوور خەلیل، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی سوپای سووریای دیموکراتیک لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئامادەبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و وتی: ئێستا بۆ بەشداریی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک و یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب لایەنە سیاسییەکان دەێت بڕیار بدەن. ئەگەر بڕیارێک لەوبارەوە بدرێت یەپەگە بۆ بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب ئامادەیە. چوونکە ئەو هێزانە کە لە ئیدلیبن، ئەو هێزانەن کە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ و چوونە عەفرین. ئەوانەی کە خەڵکیان کوشت و دەستدرێژییان کردە سەر کچان.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا جەختی کردەوە مۆڵەت بە هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی نادەن داخڵی خاکی کوردستانی سووریا ببنەوە چوونکە بۆ پارستی ئەو خاکە هەزاران گەنجی کورد کوژراون.
ڕێدوور خەلیل زیادی کرد ئێمە چەند هێڵی سوورمان هەیە کە بریتین لە:
دژی سیستەمی مەرکەزیەتین لە سووریا، ئەگەر باکووری سووریاش بخرێتەسەر ئەو سیستەمە.
بۆ خزمەتگوزاریی خەڵک حکوومەتی ناوەندی دەتوانێت داخڵی خاکی باکووری سووریا ببێت، جگە لەوە مۆڵەتیان پێنادرێت.
ئێمە ئەو شەڕەمان بۆ خەڵک و نیشتمان کرد، داخوازییەکانی خەڵک نادەینە دەستی دەوڵەتی ناوەندی.
ئێمە خوازیاری شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێک نین، بەڵام ئەگەر هێزێک داخڵی کوردستانی سووریا ببێتەوە، چلۆن شەڕی داعشمان کرد، بەرەنگاری ئەوانیش دەبینەوە.
سەرچاوە: هاوارنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment