بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان، بهSNNی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له لایه‌ن وڵاتانی توركیا و یۆنانه‌وه ده‌روازه‌كانی چوونه وڵاتانی ئه‌ورووپا توندكراوه و رێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه قورس كراوه، به‌ڵام ئێستاش كۆچی هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه.
به‌وته‌ی ئاری جه‌لال، گرتوخانه‌كانی توركیا پڕ بوون له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه تائێستا خه‌ڵكی به‌رده‌وامن له كۆچ كردن بۆ ئه‌ورووپا.
سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق له هه‌رێم راشیده‌گه‌یێنێت: هه‌رچه‌نده به‌راورد به‌ساڵی رابردوو كۆچی هاووڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه زیادی نه‌كردووه، به‌ڵام كه‌م بوونه‌وه‌كه‌ش كه‌م نییه له‌چاو توندوتۆڵ كردنی ده‌روازه‌كان.
ئامارێكیش له‌باره‌ی كۆچی هاووڵاتیان ده‌خاته‌ڕوو و ئاشكرای ده‌كات: له ساڵی 2017دا زیاتر له 92 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن له وڵاتانی ئه‌ورووپا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment