بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسى وتەبێژى نووسینگەى سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادى ڕایگەیاند: هەڵویستى عێراق سەبارەت بە سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران پەلەى پێوە دیار نیە بەڵکوو لە ڕوانگەى بەرژەوەندىی عێراق و عێراقییەکانەوە لێکۆڵینەوەى تێدا کراوە.
حەدیسى ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو هەڵوێستەش کاریگەرى هیچ دەوڵەتێک یان حزبێکى سیاسى دیاری کراوى لەسەر نیە، ئەوەشی ڕوون کردەوە، ناکرێت حکوومەتى عێراق هەڵوێستێک وەربگرێت و لەگەڵ بەرژەوەندییەکانى گەلى عێراقدا یەک نەگرێتەوە، پابەندبوون بە سزاکانى ئەمریکاشەوە بۆ سەر ئێران لەو ڕوانگەوەیە.
سەرچاوە: شەفەق نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment