به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران ده‌ڵێت: ئێستا له عێراق حکوومه‌تێکی کاتی هه‌یه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حكومه‌ته ده‌کات، ده‌بوایه عه‌بادی چاوه‌ڕێی بکردبایه تاوه‌کوو حکوومه‌تی نوێ پێکده‌هات و پاشان ئه‌و حکوومه‌ته له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران بڕیار ده‌دات.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که خه‌ڵکی عێراق و پێکهاته سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته نابنه لایه‌نگری هیچ که‌س و لایه‌نێک دژی ئێران و ڕاشی‌گه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویییه‌ی که له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌و جوگرافیا هاوبه‌شه‌ی که هه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کاته‌وه.
نازم ده‌باغ گوتیشی: ئێمه هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران به خه‌ڵکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له کاته هه‌ستیارییه‌کان هیچ کات له بیر ناکه‌ین.
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که ئێستا ئاڵوگۆڕی قه‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ئابووری هه‌رێمی کوردستان و ئێران له سه‌رووی سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌وه‌یه گوتی: "حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له چوارچێوه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌تی عێراقه که بڕیاره له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا کۆ ببنه‌وه و ڕابگه‌یێندرێت."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment