ئەمریكا باس لە ئاسایشی ئاوی هەرێمی کوردستان دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كونسڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ‌هه‌ولێر گرنگی به‌سامانی ئاوی هه‌رێم ده‌دات و سیمینار بۆ شاره‌زایان و جوتیاران ئه‌نجام ده‌دات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ كورته‌ هه‌واڵێكدا كه‌ له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌:" ئاساییشی ئاو گرنگیێكی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ بانگهێشتی بارنی ئۆستنمان كرد سه‌ردانی عێراق بكات".

لە هەواڵەکەدا روون كراوه‌ته‌وه‌: "دكتۆر ئۆستن یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و پسپۆڕانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ كار له‌سه‌ر پارێزگاری كردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت، مامۆستایانی زانكۆ ، خوێندكاران، جووتیاران و ڕێكخراوه‌ ناحكوومیه‌كان ،باسی ئه‌و ستراتیجیه‌ سه‌ركه‌ووتووانه‌ی كرد كه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌گیرنه‌به‌ر و به‌سوودن بۆ هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌م ئاوی.

هه‌روه‌ها باسی شێوازه‌كانی ئاودان و ته‌كنیكه‌ سه‌رده‌میه‌كانی ئاودێری كردنی كرد كه‌ له‌ ڕێگه‌یانه‌وه‌ ده‌تواندرێت پارێزگاری له‌ بڕێكی زۆر ئاو بكرێت له‌ سێكته‌ری كشتوكاڵ.

سەرچاوە: PUK media

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27270

Your Comment

You are replying to: .
captcha