به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیمیتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له ناوچه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی كامچاتكا به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پاساوه سیاسییانه‌ی باسیان ده‌كات ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سزاسه‌پاندن بۆ سنوورداركردنی گه‌شه‌ی ئابووری ڕووسیا به‌كاربهێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یان ساڵ به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی سزا به سه‌ردا سه‌پاندن وه‌ستاوه‌ته‌وه و وتی: "بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌وه بگرێت له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕووسیا ببێته ركابه‌رێكی به‌هێز ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێت."
دیمیتری مێدڤێدیڤ ڕه‌خنه‌ی له‌و سزا نوێیانه‌ش گرت كه بڕیاره ئه‌مریكا له داهاتوودا به سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بیسه‌پێنێت و وتی: "ئه‌گه‌ر كۆسپ له به‌رده‌م چالاكییه‌كانی بانكی و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕی دراو دابنێن، ئه‌وا وه‌ک جه‌نگێكی ئابووری هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین. ده‌بێت به‌رپه‌رچی هه‌موو هه‌نگاوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا به‌و هه‌نگاوه‌یشه‌وه بدرێته‌وه."
پڕۆژه‌یاسای سزادان كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ژماره‌یێک له سیناتۆرانی ئه‌مریكی پێشكه‌ش كرا پلان بۆ به‌رفراوان كردنی سزاكانی سه‌ر ڕووسیا داده‌نێت به پاساوی چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا و ئۆكراینا و ده‌ستوه‌ردانه ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له ساڵی 2016دا.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment