تورکیا چۆن له‌ قه‌یرانه‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێت؟

به‌شی وتار/ تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ وتارێک له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا ده‌نووسێت: "له‌ کاتێکدا که‌ خراپه‌کاری باڵی به‌ سه‌ر جیهاندا کێشاوه‌، ئه‌مریکای هاوپه‌یمانمان به‌و هه‌نگاوه‌ تاکلایه‌نانه‌ له‌ دژی تورکیا ته‌نیا زیان به‌ خودی خۆی و ئاسایشی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت."

کوردپرێس- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ گوتارێکدا که‌ بۆ به‌شی ئینگلیزی ڕۆژنامه‌ی (New York Times)ی ئه‌مریکی نووسیویه‌تی به‌ ‌ناونیشانی "تورکیا چۆن له‌ قه‌یرانه‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌ڕوانێت؟" هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای وڵاته‌که‌ی کردوووه‌.

له‌و گوتاره‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "له‌ کاتێکدا که‌ خراپه‌کاری باڵی به‌ سه‌ر جیهاندا کێشاوه‌، ئه‌مریکای هاوپه‌یمانمان به‌و هه‌نگاوه‌ تاکلایه‌نانه‌ له‌ دژی تورکیا ته‌نیا زیان به‌ خودی خۆی و ئاسایشی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ر له‌وه‌ی زۆر دره‌نگ بکه‌وێت ده‌بێت ئه‌مریکا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ هه‌ڵانه‌ به‌لاوه‌ نێت و ئه‌وه‌ش قبووڵ بکات که‌ تورکیا هه‌موو کات جێگره‌وه‌ی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر واز له‌و ڕه‌فتاره‌ ناشیرین و بێڕێزییانه‌ی نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه‌ ناچار ده‌بین به ‌دوای دۆستی نوێدا بگه‌ڕێین".

ئه‌ردۆغان له‌ گوتاره‌که‌یدا تیشکی خستوووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا وێڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ٦٠ ساڵه‌ی تورکیایه‌ که‌چی له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی سارد و دواتردا به‌رده‌وام ئه‌سته‌نگی خستوووه‌ته‌ به‌رده‌م هاوپه‌یمانییه‌تییه‌که‌ی و ده‌ڵێت: "تورکیا له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ که‌ی پێویست بووبێت یارمه‌تی ئه‌مریکای داوه‌. له‌ کۆریا سه‌ربازه‌کانمان به‌یه‌که‌وه‌ بوون. دوای په‌لاماره‌ تیررۆیستییه‌که‌ی ١١ی ئه‌یلوول وه‌ک به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێکی هاوپه‌یمانییه‌که‌مان له‌ ناتۆ به‌ مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رک به‌یه‌که‌وه‌ سه‌ربازمان نارد بۆ ئه‌فغانستان".

سه‌رکۆماری تورکیا له‌ گوتاره‌که‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ کردۆ‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ نیگه‌رانییه‌کانی گه‌لی تورکیا تێناگات و رێزی ناگرێت.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌مساڵانه‌ی دواییدا هاوبه‌شێتی هه‌ر دوو وڵات له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ لێكتێنه‌گه‌یشتن تاقی كراوه‌ته‌وه‌ و نووسیوویه‌تی: "به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یله‌ بێ‌سوود بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌یسه‌لمێنێت كه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ ڕێزگرتن له‌ سه‌ره‌وه‌ری توركیا و له‌و مه‌ترسییانه‌ تێنه‌گه‌یشتبێت كه‌ ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه‌ ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی بكه‌وێته‌ سه‌ر هاوبه‌شیه‌تیمان".

سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵا له‌ ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و رێكخراوه‌، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌ په‌نسیلڤانیا له‌ ئه‌مریكا ده‌ژی و له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ كاتی هه‌وڵی كووده‌تاكه‌ و دواتری نووسیوویه‌تی: "فه‌تۆچییه‌كان له‌ دژی حكوومه‌ت هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كووده‌تایێكی خوێناویان دا. ئه‌و شه‌وه‌ ملیۆنان هاووڵاتی به‌ هه‌ستی شه‌یدابوون بۆ نیشتمان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌ بێگومان ئه‌مریكییه‌كان له پیارڵ هاربۆر و هێرشه‌كانی ١١ی ئه‌یلوول به‌و جۆش و خرۆشه‌وه‌ نه‌بوون. ٢٥١ هاووڵاتیی بێتاوانی وڵاته‌كه‌م له‌پێناو ئازادیی وڵاته‌كه‌مان به‌ قورسترین شێوه‌ باجی ئه‌وه‌یان دا كه‌ هاوڕێی ئازیزم ئه‌رۆڵ ئۆلچه‌ک كه‌ ماوه‌یێكی دوورودرێژ بوو هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بردم و عه‌بدوڵڵا ته‌ییب ئۆلچه‌كی كوڕیشی له‌ نێو ئه‌و قوربانییانه‌دا بوون. ئه‌گه‌ر له‌ دوای من و خێزانه‌كه‌م ئه‌و كوشتاره‌ سه‌ركه‌وتوو بوایه‌ منیش یه‌كێک ده‌بووم له‌وان (له‌ قوربانیان). گه‌لی تورک داوای له‌ ئه‌مریكا كرد به‌ زمانێكی ڕوون ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ بكات و پشتگیریی خۆی بۆ حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا ده‌رببڕێت به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی نه‌كرد. خۆی له‌وه‌ به‌ دوورگرت كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه‌. له‌ بری پشتگیری كردنی دیموكراسییه‌تی توركیا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ زمانێكی هه‌ستیارانه‌وه‌ داوایان كرد "له‌ توركیا سه‌قامگیری، ئاشتی و به‌رده‌وامی" هه‌بێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌س نه‌بێت هه‌روه‌ها هیچ به‌ره‌وپێش چوونێكیش ڕووی نه‌دا له‌ ڕێككه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ بۆ داواكردنی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن".

ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه‌ كه یه‌كێكی دیكه‌ له‌ وخاڵانه‌ی ئه‌وانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- ئه‌مریكا بێهوا كردوووه‌ پشتیوانیی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ باڵی سووریای ڕێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌، په‌یه‌ده‌/ یه‌په‌گه‌ و نووسیوویه‌تی: "به‌پێی خه‌مڵاندنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی توركیا، له‌مساڵانه‌ی دواییدا ئیداره‌ی واشنتۆن بۆ پڕچه‌ككردنی په‌یه‌ده‌/ یه‌په‌گه‌ پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگر و دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی باری به‌كارهێناوه‌. حكوومه‌ته‌كه‌م به‌رده‌وام نیگه‌رانیی ئێمه‌ی بۆ‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكی دووپات كردوووه‌ته‌وه‌ له‌ بڕیاری مه‌شق و ڕاهێنان و پڕچه‌ک كردنی په‌یه‌ده‌/ په‌كه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانمان. به‌داخه‌وه‌ گوێیان به‌ قسه‌كانمان نه‌دا و له‌ كۆتاییدا چه‌كی ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر گه‌لی سڤیلمان و بۆ كردنه‌ ئامانجی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ توركیا و سووریا و عێراق به‌كار هێندرا".

سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی كردو‌ووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی به ‌بیانووی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیی ئه‌مریكی ئه‌ندریو برونسن به‌ تۆمه‌تی هاوكاری كردنی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌، ئه‌مریكا چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له‌ توركیا و نووسیوویه‌تی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکام ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌، له‌جێی ڕێزگرتن له‌ قۆناغی یاسایی دژی گه‌لێكی دۆستی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و سزای چه‌ندین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌مانی داوه‌. ئه‌مه‌ مایه‌ی قبووڵ كردن نییه‌ و هه‌ڵوێستێكی هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ كۆتاییدا زیان به‌ دۆستایه‌تیی هه‌میشه‌یییمان ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان ناداته‌وه‌، بڕیارمان دا سزای چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكا بده‌ین. ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما ده‌مێنینه‌وه‌. هه‌وڵدان بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌م بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌ قۆناغی یاسایی، له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و به‌ها دیموكراسییه‌كانمان یه‌ک ناگرێته‌وه‌".

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "توركیا كاتی دیاری كرد و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گوێی لێنه‌گرێت، جارێكی‌تر ناوكی خۆی ده‌بڕێت. سه‌رباری ناڕه‌زایییه‌كانی ئه‌مریكا، له ‌ساڵانی 1970كاندا توركیا به ‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له‌ كۆمه‌ڵكوژیی توركه‌كان له‌ قوبرس، چوووه‌ دوورگه‌كه‌. به‌م دواییه‌ش دوای نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌ سنووری ناتۆ، توركیا چوووه‌ باكووری سووریا و یه‌په‌گه‌ی له‌ عه‌فرین ده‌رکرد. وه‌ک له‌م دۆخانه‌دا ده‌بینرێت هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان".

له‌ کۆتاییدا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا نووسیویه‌تی: "له‌ کاتێکدا که‌ خراپه‌کاری باڵی به ‌سه‌ر جیهاندا کێشاوه‌ ئه‌مریکای هاوپه‌یمانمان به‌و هه‌نگاوه‌ تاکلایه‌نانه‌ له‌ دژی تورکیا ته‌نیا زیان به‌ خودی خۆی و ئاسایشی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ر له‌وه‌ی زۆر دره‌نگ بکه‌وێت ده‌بێت ئه‌مریکا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ هه‌ڵانه‌ به‌لاوه‌ نێت و ئه‌وه‌ش قبووڵ بکات که‌ تورکیا هه‌مووکات جێگره‌وه‌ی هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر واز له‌و ره‌فتاره‌ ناشیرین و بێڕێزییانه‌ی نه‌هێنێت ئه‌وا ئێمه‌ ناچار ده‌بین به‌ دوای دۆستی نوێدا بگه‌ڕێین".

سه‌رچاوه‌: نیۆیۆرک تایمز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27254

Your Comment

You are replying to: .
captcha