سه‌رکرده‌یێکی کۆمه‌ڵ: ڕێککه‌وتنی سیاسی وای کرد ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق نەگۆڕدرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ده‌ڵێت: تێکڕای حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنیان پێشبینی کردبوو که‌ ڕۆژی 9ی ئاب ڕاگه‌یێندرا هه‌ر بۆیه‌ نه‌گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنی سیاسییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاند: ده‌زگای دادی عێراق سیاسییه‌ و پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌ر هه‌یکه‌لیه‌تی هه‌یه‌. نه‌گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنی سیاسییه‌ که‌ له‌ داهاتوودا ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی ساخته‌چیی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر و سلێمانی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌ و یه‌کبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی ئه‌لیکترۆنی و ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان له‌و دوو پارێزگایه‌ گاڵته‌جاڕانه‌یه‌.

ڕابه‌ر وتیشی: چوار حیزبی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش هه‌مبه‌ر ئه‌نجامی ڕاگه‌یێندراوی کۆمیسیۆن ده‌نوێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27250

Your Comment

You are replying to: .
captcha