سه‌رکۆمارانی تورکیا و ڕووسیا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ له‌ سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا وه‌رگیراون، په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ له‌ کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ شاری بایبورت ئه‌نجام دراوه‌ و تیایدا ھه‌ر دوو سه‌رۆکه‌که‌ تاوتوێی چه‌ند پرسێکی گرنگیان کردوووه‌.

له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئه‌ردۆغان و پووتین تاوتوێی پرسی سووریا و دواپێشھاته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ قۆناغی ئاستانه‌یان کردوووه‌.

ھاوکات ئه‌ردۆغان و پووتین خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27239

Your Comment

You are replying to: .
captcha