کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا وه‌رگیراون، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ شاری بایبورت ئه‌نجام دراوه و تیایدا ھه‌ر دوو سه‌رۆکه‌که تاوتوێی چه‌ند پرسێکی گرنگیان کردوووه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا ئه‌ردۆغان و پووتین تاوتوێی پرسی سووریا و دواپێشھاته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به قۆناغی ئاستانه‌یان کردوووه.
ھاوکات ئه‌ردۆغان و پووتین خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕیوه به به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابوورییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment