ئەمریکا: بەهێزیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق گرنگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهێزیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا بۆ سەقامگیریی ئەو وڵاتە گرنگە.

هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی "لەو باوەڕەداین بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی فیدراڵ و یەکگرتوو گرنگە بۆ سەقامگیری ماوە درێژی عێراق و بەردەوامی تێکشکاندنی داعش."

لە کۆنفرانسەکەدا پرسیارێکی لێکرا کە دەڵێت "بەغدا لەسەر ڕێگای کەرکوک – هەولێر سنورێکی گومرکی دادەنێت و داهات کۆدەکاتەوە، ئایا ئەوە تەبایە لەگەڵ تێڕوانینی ئێوە بۆ عێڕاقێکی یەکگرتوو؟"، ناورت وتی "وڵاتانی دیکە هەن کە لەماوەی ڕابردوودا کاری لەو جۆرەیان کردووە تەنانەت وڵاتی خۆشمان."

ڕاشیگەیاند "پێموایە کە ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە و دەبێت خۆیان چارەسەری بکەن، هانی بەغدا و هەولێر دەدەین هەر کێشەیەک کە لەنێوانیاندا مابێت چارەسەری بکەن."

News Code 27231

Your Comment

You are replying to: .
captcha