هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر کاتی کردنه‌وه‌ى ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک ڕێککه‌وتن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی پڕدێ ڕای‌گه‌یاند: شاندێکى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دانانی بازگه‌ و کاتی کردنه‌وه‌ى ڕێگای هه‌ولێرـ که‌رکووک ڕێککه‌وتن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی پڕدێ ده‌ڵێت: شاندێکى به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بوونی عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و شاندێکى پۆلیسی فیدراڵی له‌ پردێ کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و ڕێککه‌وتوون له‌ سه‌ر شوێنى دانانی بازگه‌ له‌سه‌ر ڕێگاکه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بازگه‌که‌ له‌ سنووری کارگه‌ی غازه‌که‌ی پردێ ده‌بێت به‌ڵام گومرگ له‌ سنووری پارێزگای که‌رکووک ده‌بێت.

محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر وتیشی: کارکردن له‌ دروست کردنه‌وه‌ى پرده‌که‌ى ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک ده‌ستی پێکردوووه‌ و وا بڕیاره‌ پێش جه‌ژن ته‌واو ببێت و ڕێگاکه‌ به‌ ته‌واوی بکرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوووه‌وه‌ ڕێگای هه‌ولێر- که‌رکووک داخراوه‌ و هاووڵاتییان ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ى کۆیه‌ و ناوچه‌کانى‌تره‌وه‌ هاتوچۆ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕ تی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27216

Your Comment

You are replying to: .
captcha