فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی قەندیل و برادۆستیان كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر هەرێمەكانی قەندیل و برادۆست.

کوردپرێس:

میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەرێمی قەندیل و دەوروبەری گوندەكانی بەربزن، بركیم، سنین، ڕوبی و رۆلەیان لە هەرێمی برادۆست بۆردومان كردووە.

بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم كوردستان لەلایەن توركیاوە بە بیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە كە توركیا زیاتر لە سێ دەیەیە لەجەنگدایە لەگەڵیدا.

News Code 27204

Your Comment

You are replying to: .
captcha