بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قادر رەزگەیی لەو بارەیەوە دەڵێت: ژمارەیێكی كەم لە شەهیدانی شەڕی داعش مووچەكانیان خراوەتە سەر وەزارەتی شەهیدان و بەشێكیان تا ئێستاش مووچەی خۆیان وەردەگرن لە هێزەكانیان، بەشێكێشیان خراونەتە سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی و كە مووچەی جیاواز وەردەگرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "حكوومەت نایەوێت ئەو شەهیدانە بخاتە سەر وەزارەتی شەهیدان، بۆ ئەوەی مافە داراییەكانی زیاتر نەبێت و سوودمەند نەبن لەو ماف و ئیمتیازاتانەی كە كەسوكاری شەهیدان وەریدەگرن".
قادر رەزگەیی دەشڵێت: پێویستە ئەو پێشمەرگانەی كە شەهید دەبن دوای شەش مانگ مووچەكانیان بخرێتە سەر وەزارەتی شەهیدان، بۆئەوەی وارسەكانیان سوودمەند بن لەو ماف و ئیمتیازانەی كە لە یاسای شەهیداندان هاتووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا زیاتر لە هەزار و 700 پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 10 هەزار پێشمەرگەش بریندار بوون.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment