حیزبێکی هه‌رێمی کوردستان نمایشی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌ بۆنه‌ی یادی 42 ساڵه‌ی حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ڕای‌گه‌یاند: ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوه‌ هێزه‌كانیان به‌شدار بوون له‌ سه‌نگه‌ره‌كاندا و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان و به‌ بۆنه‌ی یادی 42 ساڵه‌ی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئاب نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ له‌ نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا چه‌كیش نمایش ده‌كرێت.

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتیشی: "ئه‌و هێزه‌ سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ڵام چۆن هێزی یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ی ئێمه‌ش هه‌یه‌ و پێمان خۆشه‌ ئه‌و هێزانه‌ ڕێک بخرێنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو: "بودجه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ خۆمان دابینی ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان هیچ مووچه‌یێكیان نییه‌، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ چه‌كی حزبیان پێیه ‌و جار جاریش هه‌ندێک پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27184

Your Comment

You are replying to: .
captcha