چاووش ئۆغڵۆ و هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

کوردپرێس- به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه چاووش ئۆغڵۆ و پۆمپیۆ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه‌ و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا و كێشه‌كانی ئێستایان كردوووه‌.

له ‌په‌راوێزی 51هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كه‌ 3ی ئاب له‌ سینگاپور به‌ڕێوه ‌چوو چاووش ئۆغڵۆ و پۆمپیۆ دیدارێكیان ئه‌نجام دابوو و دوای دیداره‌كه‌ چاووش ئۆغڵۆ گوتی: "بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ‌قۆناغی ئاینده‌دا هاوڕا بووین له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نزیک".

له‌ به‌رامبه‌ردا مایک پۆمپیۆ ڕای‌گه‌یاندبوو: سه‌رباری ئه‌و گرژییانه‌ی به‌هۆی به‌ندكردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئه‌نریو كریگ برۆنسن به ‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به ‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه‌، توركیا و ئه‌مریكا هاوبه‌شی به‌نرخی یه‌كترن.

له‌م نێوه‌نده‌دا راگه‌یه‌نرابوو شاندێک له‌ توركیاوه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ کرابوو شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌بێت و به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27175

Your Comment

You are replying to: .
captcha