وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و ئه‌مریکا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جه‌یمز ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 7ی ئاب وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و ئه‌مریکا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان ئاکار و ماتیز باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن کراوه‌ و هاوکات تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پرسی سووریا کراوه.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27174

Your Comment

You are replying to: .
captcha