فڕۆکه‌کانی تورکیا باره‌گای په‌که‌که‌ له‌ برادۆست تۆپباران ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تۆپخانه‌ و فڕۆکه جه‌نگییه‌‌کانی سوپای تورکیا به‌ توندی باره‌گای په‌که‌که‌یان له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستی هه‌رێمی کوردستان بوردومان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئاب تۆپخانه‌ و فڕۆکه جه‌نگییه‌‌کانی سوپای تورکیا باره‌گای په‌که‌که‌ له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆستی هه‌رێمی کوردستانیان تۆپباران و بوردومان کرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌: "ھێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ چه‌كی بیكه‌یسی و ئارپیچی ھێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر سوپای توركیا و ماوه‌ی 4 كاتژمێر شه‌ڕ له‌ نێوان ھه‌ر دوو لادا به‌رده‌وام بوووه‌ و زیانی گیانیش له‌ ھه‌ر دوو لا ھه‌یه‌."

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی گۆمه‌سۆر، گوێزه‌ڕه‌ش، شه‌کیو، ماڵه مه‌لا و لۆلان ده‌ست پێكردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27147

Your Comment

You are replying to: .
captcha