هاوپه‌یمانیی نه‌سر: عه‌بادی تاکە کاندیدمانە بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپه‌یمانی نه‌سر كۆتایی به‌مشتومڕی كاندیدبوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌نێوان حزبی ده‌عوه ‌‌و نه‌سر هێنا، وه‌ك كاندیدی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی نه‌سر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناساندی.

کوردپرێس:

ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 6-8-2018 له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یێكی نێوخۆییی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی عه‌بادی تاكه‌ كاندیدی نه‌سره‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا عه‌بادی ئه‌ندامی نێو حزبی ده‌عوه‌یه‌، بۆیه‌ یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در بۆ عه‌بادی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بوو له‌حزبی ده‌عوه‌، پاشان خۆكاندیدیكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك كه‌سایەتییێكی سه‌ربه‌خۆ.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تیی نوری مالكی ئاشكرای كرد، له‌ڕۆژانی داهاتوودا گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی عێراق له‌نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح، نه‌سر، یه‌كێتی ‌و پارتی، له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكی سوننه‌كان پێك ده‌هێندرێت.

ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شڵێت، كاندیدانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بریتین له‌ (نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی، هادی عامری و تارق نەجم).

* لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 27135

Your Comment

You are replying to: .
captcha