ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی داوای لێبوردن له‌ بارزانی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سعوودی داوای لێبوردن له‌ مه‌سعوود بارزانی ده‌كات كه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر سه‌رمایه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌ و سیاسییێكی عێراقی ناوی مه‌سعوود بارزانی هێنابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌ته‌نی سعوودی زۆر داوای لێبوردنی له‌ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كردوووه‌ و نوسیویه‌تی: "ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پشتیان پێ به‌ستوووه‌ له‌ دوو لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه‌ ده‌ركراوه ‌و ناوی سه‌رکرده‌ و به‌رپرسه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی تێدا بوووه‌ و ناوی مه‌سعوود بارزانی تێكراوه‌."

ئه‌لوه‌ته‌نی سعوودی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ داوای لێبوردنی کردوووه‌ و نوسیویه‌تی: "ئیمه‌ پشتمان به‌و سه‌رچاوه‌ ده‌ره‌كیانه‌ به‌ستوووه‌ كه‌ زۆر هه‌ژارن له‌ سه‌لماندن و بێ به‌ڵگه‌ن و له‌وانه‌یه‌ پاڵنه‌ری دیكه‌یان له‌ پشته‌وه‌ بێت هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕوانگه‌ی پیشه‌یی بوونمانه‌وه‌ ڕۆژنامه‌كه‌مان زۆر داوای لێبوردن له‌ ده‌وڵه‌تمه‌دار به‌ڕێز مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ به‌بێ مه‌به‌ست كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كه‌یشی ده‌كه‌ین."

شایانی باسه‌؛ پێشتر ڕۆژنامه‌ى وه‌ته‌نی سعوودی ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكی له‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌ و سیاسه‌توانێكی عێراقی بڵاو كردبوووه‌وه ‌و له‌ نێویشیاندا ناوی مه‌سعوود بارزانی هێنابوو به‌ڵام هه‌ر خۆی داوای لێبوردنی كردوووه‌ و زانیارییه‌كانی به‌ بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه‌ ناو بردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27108

Your Comment

You are replying to: .
captcha