ڕوانگەی مافی مرۆڤ بەبۆنەی بەکارهێنانی منداڵانەوە ڕەخنە لە YPG-PYD دەگرێت

بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤ نامەیێکی بۆ وتەبێژی یەپەگە ناردووە و تێیدا نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی منداڵانی کەم تەمەن لەلایەن یەپەگە و پەیەدەوە دەگرێت. وەڵامی هێزی کوردیش ئەوە بووە کە بەکارهێنانی منداڵ و کەم تەمەن لە ڕێزەکانی ئێمەدا قەدەغە کراوە.

کوردپرێس:

ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە نامەیێکدا داوای لە نوری مەحموود وتەبێژی یەپەگە کردووە مناڵانی کەمتر 18 ساڵ لە ڕێزەکانی یەپەگەدا بەکار نەهێنن.

لە نامەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤدا تیشک خراوەتە سەر پەیڕەوی نێودەوڵەتیی قەدەغەبوونی بەکارهێنانی تاکی کەمتر لە 18 ساڵ بە مەبەستی سەربازی و تۆمەتی ئەوەی خستۆتە پاڵ یەپەگە کە منداڵی کەمتر لە 18 ساڵ دەباتە ڕێزەکانی خۆیەوە.

لە نامەکەدا نووسراوە یەپەگە لە نێوان ئەو بنەماڵانەدا کە یان ئاوارەن یان کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە منداڵی کەمتر لە 18 تەڵ دەکات و لە کەمپەکانی مەشقپێکردندا بەکاریان دەهێنێت.

بەپێی نامەکەی ڕوانگەی مافی مرۆڤ بێت بنەماڵەی ژمارەیێک لەو کەسانە تانەی ئەوەیان لە یەپەگە داوە کە منداڵەکانیان تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵە و بە بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەیان لە کەمپی سەربازیی یەپەگە مەشقیان پێدەکرێت.

حیزبی کوردیی پەیەدە کە باڵی سەربازیی یەپەگەیە نامەیێکی بۆ ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسیوە و تێیدا هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

پەیەدە لە نامەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر ئیلتیزام کردنی پەیەدە و یەپەگە بە پەیڕەوی نێودەوڵەتی و پێبەندە بە یاسای نێودەوڵەتیی قەدەغەی بەکارهێنانی ئەو کەسانەی تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵە.

لە نامەکەی پەیەدەدا ئەوەش نووسراوە کە یەپەگە منداڵانی تەمەن 16 ساڵ لە ڕیزەکانی خۆیدا وەردەگرێت بەڵام لە کاروباری سەربازیدا بەکاریان ناهێنێت بەڵکوو لە کەمپە سەربازی و فەرهەنگییەکاندا مەشقی فەرهەنگی و شوغڵییان پێدەکرێت.

پەیەدە لە نامەکەیدا کە وەڵامی ڕوانگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکانی داوەتەوە جەخت دەکاتەوە کە لە ڕوانگەی یەپەگە و پەیەدەوە بەکارهێنانی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بێت قەدەغەیە و هەر لایەنێک ئەو کارە بکات لە لایەن ئێمەوە سزا دەدرێت.

News Code 27064

Your Comment

You are replying to: .
captcha