بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، "کردەوە تیرۆریستیەکە " لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای دیالە ڕوویداوە و بۆتە هۆی پچڕانی هەردوو هێڵی گواستنەوەی کارەبای نێوان قەزای دوبز _ ڕۆژئاوای کەرکووک.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی پچڕانی هێڵی گواستنەوەی کارەباکەوە زیان بە کارەبای پارێزگای کەرکووکیش گەیشتووە و لە ئێستاشدا کارمەندانی کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەی باکوور دەستیان کردووە بە چاکردنەوە.
هاوکات هەر دوینێ وەزارەتی کارەبای عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، هێڵی گواستنهوهی وزهی كارهبای (كهركوك-دیاله)ی ٤٠٠ كهیڤی له ناوچهی وادی عوسج، له نزیک بازگهی ئنجانه تەقێنراوەتەوە.
بهپێی ئاماره فەرمییەکان تهنیا له مانگی تهمموزی ئهمساڵدا، زیاتر له چوار جار هێڵهكانی گواستنهوهی كارهبا تهقێنراونهتهوه یان ڕووبهڕووی هێرشی چهكداران بۆتهوه.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment