بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا بەهۆی ئەوەوە کە بەرپرسانی تورکیا قەشەیێکی ئەمەریکیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کردووە و ڕەتی دەکەنەوە ئازادی بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێزەر ناورێت لەبارەی دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و وەزیری دەرەوەی تورکیا: دوو وەزیرەکە باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کردووە و گفتوگۆیێکی بنیادنەرانەیان ئەنجام داوە. ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."
سەبارەت بە سزاکانیش وتی " هیوادارم بزانن ئەمە مانای چییە. ئێمە زۆر جددین" وتیشی ئێمە ئەمە بە یەکێک لە کێشەکانی نێوانمان لەگەڵ تورکەکاندا دادەنێین.
پۆمپێۆ لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی: پێویستە برانسن و هەموو ئەو ئەمەریکیانەی دیکەی کە حکوومەتی تورکیا دەستگیری کردوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. شتەکە ڕوونە. ئەوان ماوەیێکی زۆرە ئەم خەڵکانەیان دەستگیر کردووە و بێتاوانیشن. کاردەکەین بزانین ڕێگەیێک بدۆزینەوە بۆ پێشەوە. هیوادارم بتوانین ئەوە بکەین.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment