واشنتن و ئەنقەرە ڕێکدەکەون لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و هاوتا تورکییەکەی مەولود چاوش ئۆغلۆ لەمیانەی کۆبوونەوەکەی سەنگاپوورەدا ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان وڵاتەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەر دوو وەزیری باڵای تورکیادا بەهۆی ئەوەوە کە بەرپرسانی تورکیا قەشەیێکی ئەمەریکیان بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر کردووە و ڕەتی دەکەنەوە ئازادی بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێزەر ناورێت لەبارەی دیداری نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و وەزیری دەرەوەی تورکیا: دوو وەزیرەکە باسیان لە کۆمەڵێک بابەت کردووە و گفتوگۆیێکی بنیادنەرانەیان ئەنجام داوە. ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."

سەبارەت بە سزاکانیش وتی " هیوادارم بزانن ئەمە مانای چییە. ئێمە زۆر جددین" وتیشی ئێمە ئەمە بە یەکێک لە کێشەکانی نێوانمان لەگەڵ تورکەکاندا دادەنێین.

پۆمپێۆ لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی: پێویستە برانسن و هەموو ئەو ئەمەریکیانەی دیکەی کە حکوومەتی تورکیا دەستگیری کردوون بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان. شتەکە ڕوونە. ئەوان ماوەیێکی زۆرە ئەم خەڵکانەیان دەستگیر کردووە و بێتاوانیشن. کاردەکەین بزانین ڕێگەیێک بدۆزینەوە بۆ پێشەوە. هیوادارم بتوانین ئەوە بکەین.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27053

Your Comment

You are replying to: .
captcha