وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی تورکیا وەڵامی ئەمریکایان دایەوە

بەشی تورکیا- سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە وەڵامی ئەمریکای دایەوە لەسەر ئەو سزایانەی کە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە خراوەتە سەری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە وەڵامی بڕیارەکەی ئەمریکا وتی: شتێکیان لە ئەمریکایە وەک "ڤیتۆ" و بە هیچ شێوەیێک دەستبەرداری نابن.

لە لایێکی ترەوە، عەبدولحەمید گویل وەزیری دادی تورکیا لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هیچ پارەیێکی لە ئەمریکا و هیچ دەوڵەتێکی دەرەوەی وڵاتەکەی نییە و ئەو بڕیارانەش کە کۆشکی سپی لە دژی داویەتی، وەک دەستوەردان وایە لە دەزگای دادوەریی تورکیادا.

هەروەها پەرلەمانی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ئیدانەی بڕیارەکەی کۆشکی سپی کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری داد و ناوخۆی تورکیا.

لە بەیاننامەیێکدا کە پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ئیمزای لەسەر نەکردووە، نیگەرانیی توندی دەربڕیوە لە بەرامبەر سەپاندنی سزاکان و ئاماژەی بەوەکردووە، بە لە بەرچاوگرتنی دۆستایەتیی و هاوبەشی لە نێوان واشنتۆن و ئەنکەرەدا، سەپاندنی ئەو گەمارۆیانە مایەی قبووڵ کردن نییە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆ و عەبدولحەمید گۆل وەزیری دادی تورکیادا سەپاند، کە واشنتۆن بەھۆکاری سەرەکیی ڕاگرتن و دەستگیرکردنی قەشە "ئەندرۆ برەنسۆن"یان دادەنێت کە لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٦ەوە لە تورکیا دەستگیرکراوە.

ئەو بارگرژییە نوێیەی نێوان ئەمریکا و تورکیا دوای دەستگیرکردنی ئەو قەشەیە دێت بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ پەکەکە و ڕێکخراوەکەی فەتحوڵا گولەن کە تورکیا بە ئەنجامدەری ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیا تۆمەتباری کردووە و لە لیستی تیرۆری خۆیدا دایناوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27042

Your Comment

You are replying to: .
captcha